خوێندراوەتەوە: (1.7K)
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند” كه رێگه به ئیسرائیل نادات به‌رده‌وام بێت له هه‌ر هه‌نگاوێك به ئامانجی لكاندنی كه‌ناری خۆرئاوا به وڵاته‌كه‌یه‌وه”.
هەینی ٢٦ی ئەیلول دۆناڵد تره‌مپ له نووسینگه‌كه‌ی له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی وت كه “رێگه ناده‌م ئیسرائیل كه‌ناری خۆرئاوا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی”، هاوكات به توندی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه.
وتیشی: “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ قسه‌م كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش قسه‌م كرد… و ئێمه زۆر نزیكین له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر غه‌ززه و ره‌نگه ته‌نانه‌ت ئاشتیش”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی حكومه‌تی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی هه‌ر ئاسۆیه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی كرد.
دۆناڵد ترەمپ
ئیسرائیل
