خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەی بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ٢٢ بۆ ٢٥ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ ئەنجامداوە و لەباەری پرسی نەوتی هەرێـمیشەوە ئاماژەی بەوەکردوە؛ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە قۆناغی کۆتایدایە.

وتوشیەتی: بەهۆی ڕاگرتنی هەنردەی نەوتەوە عێراق زیانی زۆری بەرکەوتوە کە بە گوێرەی خەمڵاندنەکان لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ ملیار دۆلاردایە.

فواد حسێن ئاشکراشی کردوە، هەرێم چاوەڕوانی وەزارەتی نەوتی عێراقە، بەڵام کۆمپانیای سۆمۆ کە کاری بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقە جەختی لە قۆناغی کۆتایی ڕێکەوتنەکە کردوەتەوە.

سێشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی عێراقیەوە رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەریم رێکەوتون و ئەمڕۆ دەست کراوە بەکارە تەکنیکییەکان و لە ٤٨ کاتژمێری داهاتودا ڕێکەوتنەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

هەناردەی نەوت

نەوتی هەرێم

عێراق

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 166 📊 Click Here