وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند” ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بە دەستپێشخەریی واشنتن کراوە”، دەشڵێت” ڕێکەوتنەکە سوود بە ئەمەریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت”.
پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا، پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کرد.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ئابووریی عێراق و ئەمەریکا، هەروەها دەبێتە هۆی وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە عێراق.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە دا، ئەو ڕێککەوتنە بە دەستپێشخەریی ئەمەریکا کراوە، کە سوود بە ئەمەریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوی جیادا ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدایان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت راگەیاند.
ئەمەریکا
واشنتۆن
هەرێمی کوردستان
