وەزیری جەنگی ئەمریكا داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی کرد لەگەڵ سەدان جەنەراڵی ئەمریكی و ئەوەش نیگەرانی لێدەکەوێتەوە.
پینجشەممە ٢٥ی ئەیلول رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی بڵاوی كردەوە کە پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا بەپەلە فەرمانی داوە بە سەدان ژەنەراڵ و دەریاوانی هێزەكانی ئەمریكا بۆ ئەوەی لە بنکەی کوانتیکۆ لە ڤێرجینیا کۆببنەوە، بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو بڕیارە بەپەلەیەی وەزیری جەنگی ئەمریكا نیگەرانی و دڵەڕاوكێی لەناو هێزەكانی سوپای ئەمریكا دروستکردووە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە هەندێک لە فەرماندەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لەبەرامبەر ئەو كۆبونەوە بەپەلەیە لەكاتێكدا ئەوان سەركردەیەكی هێزەكانیان دەكەن لەناوچە گرنگ و هەستیارەكاندا، فەرماندەکانی سوپا داوایان کردوە ئامانجی كۆبونەوەكە روونبکرێتەوە.
بڕیارە كۆبونەوەكە زیاتر لە (٨٠٠) جەنەراڵی سوپای ئەمریكا لەسەرانسەری جیهان ئەو وڵاتانەی هێزی ئەمریكای لێ جێگركراوە دەگرێتەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریكا
ئەمریكا
