خوێندراوەتەوە: (945)

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند” ئێران دەبێت بۆ سەلامەتیی ناوچەکە و سەقامگیریی جیهان، لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی کە ماوەتەوە، وەڵامی گونجاومان بداتەوە”.

چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند “لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆم کرد، پێش هەموو شتیک، جارێکی تر داخوازیی خۆمم بۆ ئەو دووپات کردەوە دەبێت سیسل کولەر، ژاک پاریس و لونارت مۆنترلۆس، سێ هاووڵاتی ئێمە کە لە ئێران دەستگیر کراون، یەکسەر ئازاد بکرێن، فەرەنسا هەرگیز دەستبەرداری ڕۆڵەکانی خۆی نابێت.”

ماکرۆن نووسیویەتی”بابەتەکە بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە ‘نابێت ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابگات’. چونکە ئێران پابەندی پەیماننامە ئەتۆمییەکان نەبووە، ئێمە لەگەڵ ئەڵمانیا و بەریتانیا بڕیارمان دا میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان چالاک بکەینەوە.”

سەرۆکی فەرەنسا جەختی کردەوە “ئەگەری ڕێککەوتنێکی ئاوا هەیە. ئێران دەبێت بۆ سەلامەتیی ناوچەکە و سەقامگیریی جیهان، لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی کە ماوەتەوە، وەڵامی ئەو مەرجە گونجاوانەی ئێمە دیاریمان کردوون، بداتەوە.”

ماکرۆن هەروا دەڵێت “من جارێکی دیکە داخوازییەکانی خۆمم گەیاندە سەرۆک کۆماری ئێران؛ دەستڕاگەیشتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە هەموو پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، وردەکاریی تەواو سەبارەت بە بڕی یۆرانێومی پیتێنراو و دەستپێکردنەوەی یەکسەری دانوستانەکان؛ ئێمە لەو داخوازییانە پاشگەز نابینەوە.”

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بریارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران بگەڕێتەوە ئەگەر تاران ئامادە نەبێت مەرجەکانی وڵاتانی ئەوروپی قبوڵ بکات.

ئیمانۆیل ماکرۆن

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,076 📊 Click Here