خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بەدەر لە گاڵتەجاڕی یان مشتومڕەکانی دەوری ئەوەی بەسەر بەرشەلۆنەدا هات وەک تیپ و ئەوەی بەسەر ئامین یامالدا هات وەک یاریزان، دەبێت ڕاستییەکە بڵێین: ئەو لاوە ئیسپانییە، وەرزی ڕابردوو باشترینی جیهان بوو، بێ گومان…! بەڵێ کاریگەری و هێزی دەرونی و بوونی یامال دیارترین بوو لە هەموو یاریزانەکانی جیهانن…! بۆچی…؟! هۆکارەکەی زۆر سادەیە: بچووکترین یاریزان کە تەمەنی بەزەحمەت هەژدە ساڵ بوو، بەناو یاریگاکاندا دەسوڕایەوە و زۆر یاری چارەنووسسازی یەکلایی دەکردەوە.

لە کۆتاییدا هەندێک لە گرنگترین هۆکار و ساتەکان کە خەونی یاریزانەکەیان شکاند بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە شێوەیەکی فەرمی لەم وێنانەی خوارەوە کورتکراونەتەوە:

1- ئاسێربی گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد، ئەمەش بەشداربوو لە دەرچوونی بارسێلۆنا لە گرنگترین پاڵەوانێتی. ئەگەر سەرکەوتنی بەدەستهێنابا و نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنابا، ئەوا تۆپی ئاڵتونی لە ماڵی لامین دەبوو. ئەو نەدەچووە مەراسیمەکە، چونکە ئەوەندە دڵنیا بوو لەوەی کە دەیباتەوە.

2- سەرکەوتنی پورتوگال بەسەر ئیسپانیاو ئاستێکی ئەفسانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای لێ زەوت کرد.

3- عوسمان دێمبلی ڕکابەری ڕاستەوخۆی لامین یامال، نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا. ئەگەر ئینتەرمیلان نازناوەکەی ببردایەتەوە، ڕەنگە هەلەکان نزیکتر بووایە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا، ئەمەش،تۆپی ئاڵتوونی بۆ لامین ڕەتکردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 2,555 📊 Click Here