خوێندراوەتەوە: (1.2K)
ئەمرۆ کەنەدا و بەریتانیا دان بە دەوڵەتی فەلەستینی دا دەنێن و دەشڵێن”بۆ گەڕاندنەوەی هیوای ئاشتی ئەو هەنگاوە دەنێنەوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئەیلول ، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و مارک کارنێ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایانگەیاند، وڵاتەکانیان ئەمڕۆ دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێن.
لە وتارێکی ڤیدیۆییدا کیەر ستامەر رایگەیاند: “بۆ گەڕاندنەوەی هیوای ئاشتی و چارەسەری دوو دەوڵەت، من رایدەگەیەنێم کە شانشینی یەکگرتوو دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت.”
لە هەمان کاتدا، مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: “کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت و دەستی هاوبەشی درێژ دەکات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ئاشتیخواز بۆ هەدوو وڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل.”
بەریتانیا و کەنەدا
بەریتانیا
کەنەدا
