خوێندراوەتەوە: (1.4K)

یەکشەممە ٢١ی ئەیلول دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند” بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی “سێ تیرۆریست” دەستگیربکەن.”

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد توانرا شوێنی دو تیرۆریستی دیكە لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەردو تیرۆریست دەستگیرکرا”.

بەگوێرەی راگەیەدراوكە، ئەو دو كەسە لەماوەی ڕابردو چەکداری داعشبون و لەئێستاشدا کاری ڕێکخراوەی بۆ داعش دەكەن و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بیری توندڕەویان بڵاوکردوەتەوە، لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی ٢ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

داعش

دەزگای ئاسایشی هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 263 📊 Click Here