خوێندراوەتەوە: (1.1K)

پیپ گواردیۆلا باسی لە دەستکەوتی ئێرلینگ هالاند هێرشبەرەکەی دەکات، دوای ئەوەی بووە خێراترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا کە بگاتە 50 گۆڵ، لە 49هەمین یاریدا و پێش ڕود ڤان نیستلرۆی کەوت.

گواردیۆلا دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ناپۆلی وتی: ژمارەکان خۆیان دەدوێن، ئەو لە ئاستی ڤان نیستێلرۆی یان لیڤاندۆڤسکیدایە، بەڵام بە تایبەتی لە ئاستی هەردوو بلیمەتەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسییە لە ماوەی ١٥ یان ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕووی گۆڵەوە ئەوە شتێکی باوەڕپێنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانە نەرویجییەکە سەرەڕای یاریکردنی کەمتر لە وەرزی پرێمەرلیگ، بەڵام بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە ئەوروپا.

مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات و بە دوای سەرکەوتن دەگەڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 1,305 📊 Click Here