خوێندراوەتەوە: (1.1K)

وەزارەتی دارایی رێنمایی لێخۆشبوونی بۆ سوومەندانی پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەرکرد و تاوەکو کۆتایی ساڵیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوێکدا رایگەیاند، “پاڵپشت بە بڕیاریی ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سوودمەند لە پیشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەت بڕیار درا بە لێخۆشبوونی ١٥٪ بۆ گشت قەرز و پێشینەکانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی و گەشتوگوزار”.

وەزارەتەکە لە نووسراوەکەدا داوای لێخۆشبوون لە سوودی دواکەوتن بۆ سوودمەندان لە پێشینەکاندا کردووە و رێنماییەکەش تاوەکوو ٣١-١٢-٢٠٢٥ کاری پێدەکرێت.

وەزارەتی دارایی

لێخۆشبوون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 1,389 📊 Click Here