خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم وەک کاردانەوەیەک لە بەرانبەر چالاک کردنەوەی میکانیزمی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی.

شەممە، ٢٠ی ئەیلوول، ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە” لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، هەنگاوە نایاساییەکانی سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ کران و ڕاگەیەندرا “سەرەڕای هاوکارییەکانی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ ئاژانس و هەروەها پێشکەشکردنی چەندین پلان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە، بەهۆی هەنگاوەکانی وڵاتانی ئەورووپاییەوە، بڕیار درا بە کردەوە ڕێڕەوی هاوکاری لەگەڵ ئاژانس هەڵبپەسێردرێت.”

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران چالاک بکرێتەوە ئەگەر تاران هاوکاری پێویست نەکات لەگەڵ ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و گفتوگۆکانی لەگەڵ واشنتۆن دەستپێنەکاتەوە.

ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 1,697 📊 Click Here