خوێندراوەتەوە: (990)

پاریس سانجێرمان بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگ زەربەیەکی گەورەی بەردەکەوێت،دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی پشتڕاستیکردەوە کە بەشداری یارییە چاوەڕوانکراوەکە نەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە دێمبلی لە ڕانی ڕاستیدا پێکانی هەیە، ئەمەش پێویستی بە ماوەی شەش هەفتەیە بۆ چاکبوونەوە و ڕێگری لە بەشداریکردنی لە یارییەکەی بەرامبەر یانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە.

دێمبلی لە سەرەتای وەرزەوە تووشی سێ پێکانی ماسولکەیی بووە، دیارترینیان لە کاتی بەشداریکردنی بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئۆکرانیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦. تەنها چەند خولەکێک دوای هاتنە ناو یاریگا وەک یاریزانی یەدەگ نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، ئەمەش ئیدارەی پاریس سانجێرمانی توڕە کرد لە بڕیاری دیدیە دیشامپی ڕاهێنەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 757 📊 Click Here