خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بڕیارە لە نێوان رۆژانی ٢٢ بۆ٣٠ی ئەم مانگە، شەرع بەشداری لە خولی هەشتایەمی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بکات و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دیدار بکات.

كەناڵی (CBS NEWS) بڵاویکردوەتەوە کە بۆ دیداری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ (ئەحمەد شەرع)ی سەرۆكی سوریا، لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامادەكاریی دەكرێت.

بەپێی وتەی بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ئەحمەد شەرع بەشداری لە خولی هەشتایەمی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە لەنێوان رۆژانی ٢٢ بۆ ٣٠ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت .

ئەحمەد شەرع یەكەم سەرۆكی سوریا دەبێت (لەدوای نورەدین ئەتاسی سەرۆكی پێشووتری سوریاوە 1967) لەبەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان قسە بكات.

ئەحمەد شەرع لەدوای دەستگەیشتنییەوە بە دەسەڵات لە سوریا، لەژێر چاودێری خۆرئاوادایە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە داویەتی بۆ گواستنەوەی سوریا بەرەو قۆناغێكی نوێی جیاواز لە سەردەمی حوكمی بنەماڵەی ئەسەد.

بۆ یەكەمجار ئەحمەد شەرع لە ١٤ی ئایاری رابردوودا، لە سعودیە چاوی بە ترەمپ كەوت، دواتریش سەردانی پاریشی كردو لەوێ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازی لێكرد.

ئەمریکا

سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,730 📊 Click Here