خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز له ڕاپۆرتێكدا دەڵێت”عێراق ویستی ئەوەی هەبووە لە رێگەی هاوردەکردنی غازی تورکمانستان بە خاکی ئێراندا کێشەی کەمی کارەبا چارەسەربکات، بەڵام بەهۆی گوشار و ناڕازیبوونی ئەمریکا، پەشیمان بووەتەوە و پێویستە بەدوای جێگرەوەی دیکەدا بگەڕێت”.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق ساڵانە پێویستی بە سێ ملیار پێ سێجا غاز هەیە بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی، کێڵگەی غازی کۆرمۆریش باشترین کێڵگەی گازی سروشتییە لە تەواوی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەدوای هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ واشنتۆن هەوڵێکی چڕی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی بەر بە فڕۆشتنی بەرهەمە نەوتی و غازییەکانی ئێران بگرێت و هاوکات هۆشداری داوە هەر وڵاتێک کە یارمەتی ئێران بدات و لەو وڵاتە نەوت و غاز بکرێت تووشی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

تورکمانستان

عێراق

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 274 📊 Click Here