خوێندراوەتەوە: (976)
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، كۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی كارتی بایۆمەترییان پێدراوە، 21 ملیۆن هاوڵاتی تێپەڕاندووە و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە.
نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی كۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “كۆی گشتیی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە و كارتی بایۆمەترییان هەیە، گەیشتووەتە ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ كەس”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی تاوەكو ئێستا ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ هاوڵاتییە، هاوكات ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، ملیۆنێك و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ كەسە و ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە، ٢٠ هەزار و ٥٣٨ كەسە”.
بڕیارە رۆژی ١١ی ١١ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
