خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند” لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، شکستمان نەهێناوە.”

دووشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بنیامین ناتانیاهۆ، لەمیانی پێشوازیی لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا دەڵێت” ئیسرائیل سەرکەوتووبووە لە کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، پابەنیش دەبن بە گەڕاندنەوەی تەوای بارمتەکان و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە لە کەرتی غەززە.”

ناتانیاهۆ وتیشی” بڕیاری هێرشکردنە سەر حەماس لە قەتەر، بڕیارێکی ئیسرائیلی بوو، بۆیە ئامادەیی ئەوەی هەیە باجەکەی بدات، هێرشەکەش پەیامێک بوو بۆ حەماس، سەرکردەکانیش لەهیچ شوێنێک پارێزراو نین.”

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ڕووخاندن و تەقاندنەوەی باڵەخانە و تاوەرەکانی غەززە لەبەر ئەوەیە، بووەتە پەناگەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئەیلول، سوپای ئیسرائیل بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی (شاباک) هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، کە شاندی دانوستانکاری حەماس بە ئامانج گیرا.

ئیسرائیل

حەماس

قەتەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 176 Today: 562 📊 Click Here