خوێندراوەتەوە: (1.0K)

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند” لەبارەی پلاتفۆری (تیك تۆك)ەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو چین گەیشتونەتە رێككەوتنی چوارچێوەیی”.

دووشەممە ١٥ی ئەیلول سكوت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لەبارەی پلاتفۆری (تیك تۆك)ەوە واشنتۆن و پەکین گەیشتونەتە رێككەوتنی چوارچێوەیی، كە رەنگە ببێتە هۆی گواستنەوەی خاوەندارێتی پلاتفۆرمەكە بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریكی لەناو ئەمریكا.

ئەم قسانە لەچوارچێوەی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان هەردوولا هاتووە لە مەدرید، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشبینی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆك (ترەمپ) و (شی جین بینگ) دەكرێت بۆ گفتوگۆ لەبارەی وردەكاریی رێككەوتنەكە.

رێككەوتنە بەراییەكە لەكاتێكدایە، رۆژی ١٧ی ئەم مانگە دواین دەرفەتە لەبەردەم ئاپەكەدا بۆ كشاندنەوەی سەرمایەگوزارییەكانی لە بازاڕی ئەمریكا، ئەگەرنا روبەڕووی مەترسی قەدەغەكردن دەبێتەوە.

ئەمریكا

چین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 102 📊 Click Here