خوێندراوەتەوە: (1.4K)

سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، ڕەنگە ئیسرائیل لە داهاتوو هێرش بکاتە سەر هەر وڵاتێک لە ناوچەکە، بۆیە دەبێت هەموویان هێزەکانیان یەکبخەنەوە ئامادەی هێرشەکان بن.

دووشەممە ١٥ی ئەیلوول، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە لووتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامییەکان ڕایگەیاند” هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە هێرشەکانی ئیسرائیل پارێزراو نییە، بۆیە هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە یەکخستنی ڕیزەکانمان”.

وتیشی”هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، کە ئامانج لێی تێکدانی هەوڵەکانە بۆ ئاگربەستی غەززە”. دەشڵێت” ئەو هێرشانە دەرەنجامی سزانەدانی ئیسرائیلە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە”.

سەرۆکی ئێران باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل هەموو هێڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە و بە بیانووی بەرگری لە خۆییان هێرشی کردووەتەوە سەر چەندین وڵاتی عەرەبی و ئیسرائیلی، بۆیە پێویستە خۆیان بۆ هەر هێرشێکی داهاتووی ئەو وڵاتە ئامادە بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە قەتەر لووتکەی سەرکردەکانی عەرەبی و ئیسلامی لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە بەڕێوە دەچێت.

مەسعود پزیشکیان

ئێران

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,526 📊 Click Here