خوێندراوەتەوە: (1.4K)

لە یارییەکی گەڕی دوەمی قۆناغی یەکەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق، یانەی سلێمانی میوانداری یانەی نەوتی بەسڕەی کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی بەخۆوە بینی و تیمی میوان 15-12 گۆڵ پێشکەوتن.

لەتایمی دوەمی یارییەکەدا جەنگاوەرەکانی سۆران موستەفای ڕاهێنەر لەنێو ئاپۆرای هاندەرانیان و هاندانێکی نمونەییدا درەوشانەوەو 15-11 پێشکەوتن و یارییەکشیان بەئەنجامی 27-26 گۆڵ لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێناو سەرکەوتنێکی نایابیان پێشکەشی هاندەرانیان کرد.

یانەی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,121 📊 Click Here