گروپی هەماهەنگی مقاوەمەی عێراق ڕتیکردەوە گروپەکانیان پەیوەندییان بە هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە هەبێت و دەڵێن” ئەوە تۆمەتی لایەنە بەدكارەكانە، كە ئامانجی تێكەڵكردنی كارتەكان و داپۆشینی ململانێ هەرێمییەكانە”.
گروپی هەماهەنگی مقاوەمەی عێراق، كە پێکدێت لە كۆمەڵێک لە میلیشیا شیعەکان، لەبارەی هێرشەكەی سەر کێڵگەی غازی کۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕتیکردەوە گروپەکانیان پەیوەندییان بە هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە هەبێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە” تۆمەتباركردنی گروپەكانی مقاوەمە لەلایەن میدیاکانەوە بەوەی گوایە لە پشتی هێرشەكەی كۆرمۆرەوەیە تۆمەتی لایەنە بەدكارەكانە، كە ئامانجی تێكەڵكردنی كارتەكان و داپۆشینی ململانێ هەرێمییەكانە”.
جەختیشی کردەوە، گروپەکانی مقاوەمە لە بەرنامەیاندا نییە هیچ شوێنێکی مەدەنی بكاتە ئامانج، ئەوان ڕووی چەک و شەڕکردنیان هەمیشە دژی داگیرکارییبووە و دەبێت.
هەماهەنگی مقاومەی عێراق ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە بۆ بەشداربوون لە هەر لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە هێرشە دووبارەبووەکان، بەتایبەتی ئەوانەی ژێرخان و سەرچاوە نیشتمانییەکان دەکەنە ئامانج.
کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکەی شەوی ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بە هۆیەوە کۆگایەکی گاز گڕیگرتوو و تا کاتژمێر ٩:٠٠بەیانی ڕۆژی دواتر ئاگرەکە بەردەوام بوو، ڕوداوەکە بوە هۆی کەمبونەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی لە ٨٠٪، ئەم ڕوداوە کاردانەوەی لە ئاستی ناوخۆی و دەرەوەدا بەدواداهات.
کۆرمۆر
هەماهەنگی عێراق
عێراق
