خوێندراوەتەوە: (813)

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، دوو بڕیاری زیندانی بە کۆی ١٤ ساڵ بەسەر عەمار جەبر خەلیل، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدیندا سەپاند.

دەستەی دەستپاکی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند” ئەم بڕیارە بەهۆی دەستدرێژی و سەرپێچی دارایی لە پرۆسەی پێدانی تەندەری دوو گرێبەستی گەورە بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە دەرکراوە کە بووەتە هۆی زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە سامانی گشتی”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، دادگا هەر یەک لە دوو تۆمەتەکە بە حەوت ساڵ زیندانی سزاداوە و بڕیارەکەی بەپێی ماددەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراق دەرکردووە.

هەروەها، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی خێرای هەموو موڵک و ماڵە گواسترا و نەگواستراوەکانی تۆمەتبارەکەش دەرکراوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارە بەفیڕۆدراوەکان بۆ گەنجینەی دەوڵەت.

عەمار جەبر خەلیل پێشتر لە دوو دۆسیەی تری گەندەڵیدا بە کۆی ١٧ ساڵ زیندانی سزادرابوو، بەمەش کۆی سزاکانی زیندانییەکەی لە دۆسیەکانی پێشووتر و ئەم بڕیارە نوێیەدا گەیشتووەتە ٣١ ساڵ.

عێراق

دەستەی دەستپاکی

گەندەڵی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 66 📊 Click Here