وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە “بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە بۆ سوپای پاسداران، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و براکەی بەفەرمی خرانە لیستی سزاکانەوە”.
ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕێکاری نوێ بەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەدا دەسەپێنێت کە لە عێراقدا یارمەتی ئێران و گروپە چەکدارەکانی عێراقیان داوە کە سەر بە حزبوڵان، لە ناویشیاندا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و براکەی هەن بە ناوی عەقیل و عەلی.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە عهقیل موفتن پێگەی خۆی بەکارهێناوە بۆ سپیکردنەوەی دهیان ملیۆن دۆلاربۆ ئێران و قاچاخچێتی نهوت و ماددهی هۆشبەر.
جگە لەم دوو برایە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای کۆمپانیای “گشتی موهەندسین”ی داوە کە بازرگانی دەکات لە بواری ئەندازیاری و میکانیک و بیناسازی بە هۆکاری پاڵپشتی حەشدی شەعبی و ئێران، هەروەها سێ بەرپرسی دیکەی بانکی ئێراقیش لە لیستی سزادراوەکاندان بە هەمان هۆکار.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
