خوێندراوەتەوە: (916)

پسپۆرێکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ئێوارەی رۆژی یەک شەممەوە شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین لە ناوچەکدا دەستپێدەکات.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا کە شەوی هەینی ١٠ ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، دەڵێت”لە ئەمڕۆوە بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتەوە و کۆتای بەگەرمای چەند رۆژی ڕابردوو هێنا و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر نزمبوونەوە کە تا کۆتای ئەم هەفتەیە لە ئاستێکی جێگیردا ئەمێنێتەوە”.

لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت” لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمەوە ١٢ی تشرینی یەکەمەوە ناوەندی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە دەگاتە ناوچەکانی باکوری کوردستان و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین لەو ناوچانەدا دەستپێدەکات و کەشوهەوایان بەتەواوی سارد ئەبێت”.

لە بارەی گەیشتنی شەپۆلەکە بە هەرێمی کوردستان، ئەو پسپۆرە دەڵێت” لە ئێوارەی یەکشەمەوە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین ئەبێت و هەندێک کاتیش هەورە بروسکە چالاک ئەبێت و بڕی بارانەکەش بەگوێرەی شوێنەکان دەگۆرێت لە نمە بارانێکی کەمەوە تا 5 بۆ 10ملیممەتر لە هەندێ شوێندا”.

لە کۆتاییدا دەڵێت” ماوەی خایاندنی ئەو حاڵەتە لە ئێوارەی یەکشەمە تا بەرەبەیانی دووشەمە ئەبێت و بەزووی کۆتای پێدێت وە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی باشوری هەرێم نابێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 33 📊 Click Here