خوێندراوەتەوە: (1.7K)
سەرەڕای گەڕانەوەی تێرشتیگن، بەڵام گارسیا وەک گۆڵپارێزی سەرەکی و یەکەمی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە
مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە، دوای چاکبوونەوەی لە پێکانی ئەژنۆی کە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی بوو، مۆڵەتی پزیشکی وەرگرت.
ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتیکردەوە کە گەڕانەوەی یاریزانە ئەڵمانیەکە خوان گارسیا لە پۆستی سەرەکی خۆی لە بەرشەلۆنە بێبەش ناکات، هەروەها تێرشتیگن لە یارییەکەی ئەمڕۆی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.
