سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند” لە ڕێگەی سیاسەتی دورکەوتنەوە لە جەنگ و ململانێکان سەرکەوتو بوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.”
محهمهد شیاع سودانی، چوارشەممە ٥ی تشرینی دووەم، له وتارێكدا باسی لەوەکرد، ئەوان سیاسەتێکی هاوسەنگمیان گرتەبەر بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەو شەڕ و ململانێیانەی کە ناوچەکەی گرتوهتەوە و سەرکەوتو بوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی.
وتیشی” لە ماوەی سێ ساڵی خولی حکومەتدا سەرەڕای هەموو ئاڵەنگارییەکان سەرکەوتو بوین لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی زۆر، بەرنامەی حکومەتمان لەسەر ئەو بابەتانە بوو کە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی چارەسەر بوو بۆیان”.
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەکان لە عێراق کاردەکەن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر کاریگەریی ئەو ڕێوشوێنانەی کە حکومەت گرتویانەتەبەر، زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاری وەبەرهێنانی عەرەبی و بیانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
ئهو پهیامهی سودانی لهكاتێكدایه بڕیاره ١١ت ئهم مانگه ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق بهڕێوهبچێت.
محەمەد شیاع سودانی
هەڵبژاردنی عێراق
