خوێندراوەتەوە: (943)

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ڕاگەیەندرا، خەڵاتەکە بەخشرایە سەرۆکی ئۆئۆزسیۆنی ڤەنزوێلا.

ئەوەی ئەمساڵ بابەتەی ئەم خەڵاتی گرنگترکرد بوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو کە بە ئاشکرا داوای ئەو خەڵاتەی دەکرد و کار نەما نەیکات تاوەکو نەبێتە شایستەی وەرگتنی ئەو خەڵاتە بەڵام لە کۆتایدا لیژنەی تایبەت بە خەڵاتی نۆبڵ ترەمپی بە شایستە نەزانی و خەڵاتەکە بپ ماریا کورینا بوو.

دۆناڵد ترەمپ، بە ئاشکرا داوای ئەو خەڵاتی دەکرد و دەستورەدانی کرد لە چەندین شەڕ و ناکۆکیدا کە دیارتریان شەڕی نێوان پاکستان و هیندستان و ئەرمینیا و ئازەربایجان و تایلەند و کەمبۆدیا، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە ماوەی ٨ مانگ ئاشتی بۆ ٨ شەڕ و ناکۆکی کردوە کە کۆتا دانە شەڕی غەزە بوو.

بەڵام بەپێی وتەی شارەزایانی بوارەکە بێت، زۆرینەی ئەو شەڕانەی ترەمپ باسی دەکات درێژخایەنە و بە بەردەوامی هەیە هەروەها ترەمپ پشتگیری نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات و هەوڵی نزیک بوونەوە لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەدات ئەمەش وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئەستەم کرد بوو.

لەلای خۆشیەوە، لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ دەڵێت” ماریا کورینا براوە بووە بەهۆی كارە ماندونەناسەكانی لە بەهێزكردنی مافە دیموكراتییەكان بۆ گەلی ڤەنزوێلاو خەباتی ئەو لەپێناو بەدیهێنانی گواستنەوەیەكی دادپەروەرانەو ئاشتیانە لە دیكتاتۆریەتەوە بەرەو دیموكراسی.”

ههموو خهڵاتهكانی تری نۆبڵ به شێوهیهكی نهریتی له ستۆكهۆڵم دهبهخشرێن، له كاتێكدا خهڵاتی ئاشتی له ئۆسلۆ به شێوهیهكی ناوازه پێشكهش دهكرێت، ههر خهڵاتێك بههای ١١ ملیۆن كرۆنی سویدییه كه دهكاته یهك ملیۆن و ١٠٠ههزار دۆلار.

خەڵاتی نۆبڵ

ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,486 📊 Click Here