خوێندراوەتەوە: (1.1K)

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند” هێزەکانیان لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە سنووری شارەدێی پردێ سەر بە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی ڕێکخراوی داعشیان کوشتووە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.”

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆر، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەهۆی هێرش و هەڵمەتە ئەمنییەکانیان بووە بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکەدا، و هەردوو تیرۆریستەکە پێش ئەنجامدانی پەلاماری خۆکوژی دەستبەجێ کوژراون.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدایە بۆ کێوماڵکردنی ناوچە شاخاوی و سنووریییەکان و ڕاوەدوونانی مۆڵگەکانی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک.

دژەتیرۆری عێراق

داعش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 3,023 📊 Click Here