خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بە گوێرەی ماڵپەرێکی ئەمریکی نەتانیاهۆ لەبەردەم دوو بژاردەی قورس دایە یان دەبێت خواستی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ جێبەجێ بکات، یان ملکەچی فشارەکانی هاوپەیمانەکانی بێت لە حکومەتەکەیدا.

دووشەممە ٢٩ی ئەیلول ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە” ناکۆکی و بێئومێدی لەنێوان ئیدارەی ترەمپ و حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم دووڕیانێکی چارەنووسسازدایە.”

ئەکسیۆس ئاشکراشی دەکات ناتانیاهۆ ناچارە یەکێک لەم دوو رێگەیە هەڵبژێرێت: یان دەبێت خواستی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ جێبەجێ بکات، یان ملکەچی فشارەکانی هاوپەیمانەکانی بێت لە حکومەتەکەیدا، کە خوازیاری بەردەوامیی جەنگن.

لای خۆیەوە بەرپرسێک لە کۆشکی سپی بە ئەکسیۆسی وتووە: “ئێمە تێناگەین ناتانیاهۆ پلانی چییە، لە کاتێکدا دەبوو هەموو سەرنجی لەسەر ئیسرائیل و غەززە بوایە.”

هەمان بەرپرس، جوڵەکانی ناتانیاهۆ بە نیگەرانییەکانییەوە دەبەستێتەوە سەبارەت بە دۆسیەی دادگاییکردنەکەی و دەڵێت: “رونە کە نیگەرانیی ناتانیاهۆ لەبارەی دادگاییکردنەکەی، هۆکاری سەرەکیی رەفتارەکانیەتی.”

ترەمپ

نەتانیاهۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 163 📊 Click Here