خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە لێدوانێکدا باس لە هێرشەکان دەکات بۆسەر هەرێمی کوردستان و دەڵێت “هێرشەکانی وڵاتەکەم دژایەتی هەرێم نییه، بەڵکو وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنو هێزە دەرەکییانەی کە خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران بەکاردەهێنن”.

دوو شەممە، ٦ نیسان ٢٠٢٦، ، میر حوسهینی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسلێمانی رایگەیاند “خاکی هەرێمی کوردستانو عێراق نابێت ببێتە حەشارگەی نەیارانی وڵاتەکەی، ئەگەرنا، هەر شوێنێک مۆڵگەی ئەمریکاو ئیسرائیل بێت، دەبێتە ئامانج”.

کونسوڵی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی لەڕێگەی عومانەوە سەرقاڵی دانوستان بوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام لەوکاتەدا هێرشکراوەتەسەر ژێرخانی مەدەنیو دامەزراوە گشتییەکانی ئێران، “ئەمەش مافی وەڵامدانەوەمان پێدهدات.

ئەم لێدوانەی کونسوڵی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکمان”، و لە کۆتایی مانگی ئاداردا گەورەترین هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە خەلیفان و شەش پێشمەرگە شەهید بوون و بەردەوام درۆن و مووشەک ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێنی کوردستان دەکرێت.

جەنگی ئەمریکا و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران

هێرشکردنە سەر هەرێم

کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 2,937 📊 Click Here