خوێندراوەتەوە: (151)

وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند” گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەستەمە.” هاوکات جەختی کردەوە کە بژاردەی سەربازی وەک پێویستییەک بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران ماوەتەوە.

کریس ڕایت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “ABC” ڕایگەیاند” بۆ واژۆکردنی هەر ڕێککەوتنێکی نوێ ڕەنگە پێویست بێت چاوەڕێی دەستەیەکی دیکەی دانوستانکار لە ئێران بکرێت.”

ئاماژەی بەوەش کرد، لە حالەتی ڕێنەکەوتندا، ستراتیژی واشنتن تەنیا لە کۆتاییهێنان بە تواناکانی تاران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی کورت دەبێتەوە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا دەبن کە ئاگربەست و لێکتێگەیشتنەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بە تەواوی هەرەسیان هێناوە؛ بەو هۆیەوە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کەم بووەتەوە و نرخی نەوت، سووتەمەنی و تێچووی کاڵاکان لەسەر ئاستی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

وەزیری وزەی ئەمریکا

ئەمریکا

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 299 📊 Click Here