خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایدەکات، کە ئەو سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات و بەتەمەنترین پەرلەمانتارە، ڕەتیدەکاتەوە مالکی ئەو کارە ئەنجام بدات.

عامر فایز، شەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند” دوو ساڵ لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەورەترم ، هەندێك وتویانە، مالیکی بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی داهاتووە.”

ئەو سەرکردەیە وتیشی” بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە من لە ساڵی ١٩٤٨ لەدایک بووم، لە کاتێکدا مالیکی لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایک بووە، بۆیە من بەتەمەنترینم بەپێی ئەو بڕگەیەی دەستور کە سەرۆکایەتی دانیشتنی یەکەمی بەڕێوەدەبات.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی دەستور و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بە تەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی دانیشتنی یەکەم دەکات، لەو ماوەیەدا دەرگای پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە، ئێمە لە ئێستادا چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامەکانین لە دادگای فیدراڵی.

ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ١١ی١١ی٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەم بەڕێوەچوو.

نوری مالیکی

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 201 Today: 1,120 📊 Click Here