دوای شەش ساڵ ئەمەریکا یاسای قەیسەری سوریای هەڵگرت و بە چوونە بواری جێبەجێکردنیشی جیهان بەڕووی سوریادا دەکرێتەوە.
ئەنجوومەنی نوێنەران بە ٣١٢ دەنگ بەرامبەر ١١٢ هەڵوەشاندنەوەی یاساکەی پەسەند کرد کە لەلایەن هەردوو پارتی گەورەی ئەمریکا (کۆماری و دیموکراتەکان) پاڵپشتی دەکرا.
پرۆژەیاسای قەیسەر بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی سوریا، لە ساڵی ٢٠١٩ بوو بە یاسا، بە ئامانجکردنی بەرپرسان و ئەندامانی رژێمی بەشار ئەسەد بوو کە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
هەروەها حکومەتی سوریاش دەبێت هەنگاوی بنەڕەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان بگرێتەبەر، ڕێز لەمافی کەمینەکان بگرێت و بەهیچ شێوەیەک تاکلایەنە هێرشنەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ، ڕووبەڕووی سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆرو ماددە هۆشبەرەکان ببێتەوە و ئەوانەی تاوانی دژی مرۆڤایەتییان کردوە لەڕژێمی پێشوو، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.
هەڵوەشاندنەوەی سزاکان مەرجی ئەوەی هەیە کە هەر شەش جارێک بۆ ماوەی چوار ساڵ پێداچوونەوە بە دۆخی سوریادا بکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی دیمەشق رێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر لە بوارەکانی وەک شەڕی دژی داعش، دەرکردنی چەکدارانی بیانی لە پۆستە حکومییەکان و پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان.
هەر بەگوێرەی مەرجەکان، ئەگەر سوریا نەیتوانیی ئەو بەندانەی بۆی دانراوە جێبەجێبکات، دەکرێت یاسای قەیسەر دووبارە کارا بکرێتەوە، چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو یاساکە لەئەنجومەنی پیرانیش تێپەڕێنرێتو دواتریش سەرۆکی ئەمریکا واژۆی دەکاتو یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسای قەیسەر
ئەمریکا
سوریا
