وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق خاڵی وەرچەرخانە لە دیاریکردنی داهاتووی گەلی عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا ڕەتدەکرێتەوە و ئیدانە دەکرێت و وتیشتی” زۆر زەحمەتە هەلومەرجی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دروست بکرێت”.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، بەقایی وتی” ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا لێکەوتەی نەرێنی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ئەو وڵاتانە و تەواوی ناوچەکە هەبووە”.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران هیوادارە هەڵبژاردنی عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوە بچێت، بە شێوەیەک بەڕێوە بچێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لەو چوارچێوەیەدا وتەبێژی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە “زۆر زەحمەتە هەلومەرجی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دروست بکرێت” و ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتە دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران تەنانەت لە قۆناغەکانی وتووێژیشدا بەردەوامە.
بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کاتێکدا ئەمریکا باس لە دیپلۆماسی دەکات، بەردەوامە لە پیلانگێڕی بۆ زیانگەیاندن بە ئێران.
ئاماژه ی به وه شدا” ئه ستەمه پڕۆسه یه کی دانوستانی هاوسه نگ و ماقووڵ دروست بکرێت کاتێک لایه نێک به دوای زیان گەیاندن به لایه نێکی دیکه و دان به بنه ماکانی یاسای نێوده وڵه تیدا نانێت”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە تاران هەوڵ دەدات هەموو ئامرازە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنێت بۆ تۆمارکردنی داواکاریی فەرمی و داوای یاسایی لە دژی ئەمریکا.
سه باره ت به دۆسیه ی ئه تۆمی ئێران، بەقایی وتی: ڕافایل گرۆسی، به ڕێوەبەڕی گشتی ئاژانسی نێوده وڵه تی ووزه ی ئه تۆمی، به ڕده وام له ڕاپۆرت و چاوپێکەوتنه کانی ئەم دواییه دا پشتڕاستی کردووه ته وه که بەرنامه ی ناوەکی ئێران به تەواوی ئاشتیانەیە و هیچ به ڵگەیەک له ئارادا نییه که له ڕێگه ی ئاشتیانه لادابێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێران داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەکات پابەند بێت بە بەرپرسیارێتییە تەکنیکییەکانی خۆی و تێوەگلان لە گەمژە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا. جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی چاوەڕێی ئەوە دەکات دەزگاکە “پیشەیی و تەواو بێلایەن بێت و خۆی لە هەر جۆرە ئیستغلالێکی سیاسی دۆسیەی ئەتۆمی بەدوور بگرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل کە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەیان ئامانج لە سەرانسەری ئێران بە ئامانجی وەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد. لە سەعاتەکانی سەرەتای جەنگدا، ھێزەکانی ئیسرائیل بەشێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئێران، زانایانی ناوەکی، و سیاسەتوانانیان، کردە ئامانج و زیانیان بە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران و بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی گەیاند یان لەناوی بردن. دواتر ئێران بە ھەڵدانی مووشەک لە شوێنە سەربازییەکان و شارەکانی ئیسرائیل تۆڵەی کردەوە.
ئێران
ئەمریکا
عێراق
