خوێندراوەتەوە: (640)

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سەبارەت بە گۆڕانی شوێنی مینەکان بە هۆی زۆری باران بارین و دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان.

دوو شەممە، ٣٠ ئادار ٢٠٢٦، رێگر بێسفکی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە دهۆک رایگەیاند “پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی بۆ گەشت و سەیران دەچنە دەرەوە، زۆر وریای مین و تەقەمەنییەکان بن، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە پێشتر گۆڕەپانی شەڕ بوون و مینیان لێ چێندراوە، تاوەکو گیانی خۆیان و خێزانەکانیان پارێزراو بێت”.

دلۆڤان شەوکەت، ئەندامی تیمی تەقاندنەوەی مین لە بەڕێوبەرایەتی مین لە پارێزگای دهۆک وتویەتی “بارانی زۆر و لافاو بووەتە هۆی ئەوەی شوێنی مینەکان بگۆڕدرێت یان لە ژێر خاک دەربکەون و بەرەو ناوچەی نوێ بگوازرێنەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان لە کاتی بینینی هەر تەنێکی نامۆ، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە”.

بە پێی ئامارەکان، لە پارێزگای دهۆک ٧٧٩ کێڵگەی مینڕێژکراو هەبوون، ئێستا ٣٨٢ کێڵگەیان بەتەواوی پاککراونەتەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە. بەهۆی ئەو مین و تەقەمەنییانەشەوە، تاوەکو ئێستا ١٢٠ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک بوونەتە قوربانی.

بەڕیوبەرایەتی کاروبااری مین

لافاو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 97 📊 Click Here