سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، عەلا ئەمین حەدیدی، بەرپرسی لۆجستی حەماسیان لە بارەگای بەرهەمهێنانی چەک، لە غەزە کوشتوە، لە بەیروتیش، هەیسەم عەلی تەباتەبایی، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی حزبوڵایان کوشتوە.
یەک شەممە، ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند “بەرپرسی لۆجستی حەماس، لە بارەگای سەرەکی بەرهەمهێنانی چەکی ئەو گروپەدا لە یەکێک لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی سەر کەرتەکەدا کوشتوە، کە سەرچاوەی سەرەکی دابینیکردنی پێداویستیەکان و گواستنەوەی چەک لە بارەگاکانەوە بۆ فەرماندەکان بوە”.
لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل، هەیسەم عەلی تەباتەبایی، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی حزبوڵا و کەسی دووەمی ئەو حزبەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کردوەتە ئامانج و ئاماژە بەوەکراوە هێرشەکە ئەمریکای لێ ئاگادار کراوەتەوە.
بە پێی زانیاریەکانی میدیاکانی ئیسرائیل، لە ماوەی ڕابردوشدا سوپا دووجاری دیکە هەوڵی کوشتنی هەیسەم عەلیان دابوو، بەڵام لە جاری سێهەمدا سەرکەوتوو بوون و ئەمریکاش پێنج ملیۆن دۆلاری تەرخان کردبوو بۆ ئەوەی هەر کەسێک زانیاری لەسەر هەیسەم پێبدات.
ئیسرائیل
حەماس
حزبوڵا
