خوێندراوەتەوە: (90)

میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردوەتەوە ، حەماس ئەمریکای ئاگادار کردوەتەوە، کە ئاگربەستی غەزە کۆتایی هاتووە و ئەو بزووتنەوەیە دوبارە ئامادەیە بۆ شەڕ

سەرچاوەیەک لە حەماس بە میدیاعەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە” بزووتنەوەی حەماس، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار کردوەتەوە، کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەزە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوەکە ئامادەیە بۆ شەڕکردن.”

ئاماژە بەوەشكراوە، بزووتنەوەکە ویتکۆفی ئاگادار کردوەتەوە، کە ڕێککەوتن و ئاگربەستی غەزە تەنیا حەماس پابەندی بووە و ئیسرائیل پابەندی نەبووە، لە کاتێکدا دەبو ئەوانیش پابەندی بن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر غەززە ئەنجام داو و بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران.

قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئەنجامدرا، لە ١٠ ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد. بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە تائێستاش ناو بەناو بەردەوامن.

حەماس

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 1,729 📊 Click Here