خوێندراوەتەوە: (101)
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، فەنرباخچە پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە کردووە، بەو پێیەی سەعادتین ساران سەرۆکی یانە تورکیەکە دەیەوێت یەکەم گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرە پۆڵەندییەکە مسۆگەر بکات.
ئیدارەی یانەکە پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ هێرشبەرە پۆڵەندییەکە کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک پێشکەش کرد، هاوکات یاریزانە دێرینەکە داوای گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو کردووە.
ئەستێرەی تەمەن 37 ساڵ ئارەزووی پڕۆژەیەکی جێگیر و کاتێکی ئاسایی یاریکردن دەکات لە ژیانی وەرزشیدا، هەر بۆیەش پێشنیاری سەرەتایی ڕەتکردەوە.
