بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەراییەتیەکە بڵاویکردەوە” شەوی ٢٠ی تشرینی دووەم، دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.”
ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.
هەروەها، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
ئاسایشی سلێمانی
کوژران
