خوێندراوەتەوە: (420)

لەگەڵ نزیکبونەوە لە ٢٥ نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕاپۆۆرتێکی لەبارەی کوشتن و ڕفاندنی ژنان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سوریا بڵاوکردوەتەوە کە ژمارەیان ٧٥١ ژنە.

هەینی، ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڵاویکردوەتەوە سەرەڕای ئەوەی، هیچ ڕێکخراوێک نییە کە پێشێلکارییەکان دژی ژنان تۆمار بکات و حکومەتی کاتیش ڕێگری لە بەدەست هێنانی زانیاری دەکات، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێژەی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان پشت بە ڕاپۆرتی فەرمی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، و پلاتفۆرمی کوشتنی ژنانی سووریا ڕابگرن و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەستوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ٥٢٠ ژن لە دیمەشق و گوندەکانی سنوری حەما، حومس، لازقیە، تەرتوس، ئیدلیب و حەلەب کوژراون، تەمها لە سوەیدا ١٣٠ ژن کوژراون. هۆکاری کوشتنەکان لە سوریا بە هۆی تەقینەوەکانی جەنگ و تەقەی ڕاستەوخۆ و تۆڵەسەندنەوە و کوشتنی مەزهەبی، جگە لەو کوشتنانەی بە هۆی توندوتیژی خێزانیەوە ئەنجامدراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان لە سوریا بوەستێنن، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥ وە لانیەکەم ٣٦ منداڵی کچ و ژنی عەلەوی کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ ٤٠ ساڵدایە، لە لازقیە، تەرتوس، حومس و حەما ڕفێندراون.

لە باشووری سووریا، بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانی سوەیدا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦٥ ژن بێسەروشوێن بوون.

سەبارەت بە ڕفاندنەکانی ژنان ئەوە خراوەتە ڕوو، کە هیچ لێکۆڵینەوەیەک بۆ دیاریکردنی چارەنوسیان لە لایەن دەسەڵەتەوە نەکراوە.

دوای ڕوخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ١٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، حکومەتی ڕاگوزەری سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع هاتە سەر دەسەڵات.

سوریا

کوشتنی ژنان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,914 📊 Click Here