خوێندراوەتەوە: (391)

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت ” تا ئێستا هیچ دەستپێشخەریەکی نوێمان پێنەگەیشتوە بۆ بەشدارکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕژدین لەسەر بڕیارەکەی خۆمان بۆ بەشدارینەکردن لە کابینەی نوێ”.

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە چاپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، سەبارەت بە پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری و بڕیاری پارتەکەی قسەیکرد و ڕایگەیاند “فشارمان خستۆتە سەر یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەردەوام داوامان لێکردوون پەرلەمان کارا بکەنەوە و حکومەت پێکبهێنن، چونکە ماوەی سێ ساڵە ئەو حکومەتە کاربەڕێکەرە، بەڵام بە هەموو دەسەڵاتەکانیەوە کار دەکات”.

٢٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام ١٣ مانگ و یەک ڕۆژ تێپەڕیوە، حکومەتی نوێ پێکنەهاتەوە، هەر یەک لە نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، ڕایان گەیاندوە کە بەشداری حکەمەت ناکەن و کۆمەڵی دادگەریش وتویەتی ناچێتە ناو پەرلەمان.

هەڵبژاردنی کوردستان

کابینەی دەیەم

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 1,768 📊 Click Here