ڕێکخراوی یونسێف لە عێراق ڕایگەیاند ” زەنگی مەترسیی لێدەدەین لەبارەی قەیرانی ئاو لە عێراق کە ملیۆنان منداڵ لە مافە بنەڕەتییەکان بێبەش دەکات و هەڕەشە لە داهاتوویان دەکات”.
سندوقی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونسێف)، ڕاپۆرتێکی لە ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ بڵاوکردوەتەوە، سەبارەت بە کاریگەری قەیرانی ئاو لەسەر منداڵانی عێراق، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ” لەکاتێکدا عێراق ڕوبەڕووی تووندترین قەیرانی ئاو دەبێتەوە لە مێژووی نوێیدا، لەگەڵ دابەزینی ئاستی یەدەگی ئاوەکەی بۆ چوار ملیار مەتر سێجا کە کەمترین ئاستە لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەگەر رێکار نەگیرێتەبەر منداڵان باجەکەی دەدەن و بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت”.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا یونسێف دەڵێت “ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە عێراقییەکان قەیرانی ئاو بوە بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان، لە کۆمەڵە خۆجێییەکان بێت یان لە سەرانسەری وڵات رۆژانە چەند کاتژمێرێک ئاویان پێدەگات، هەندێک جاریش چەند رۆژێک لە هەفتەیەکدا ئاویان پێدەگات، کاتێک بەلوعەکان وشک دەبنەوە، خێزانەکان ناچار دەبن پشت بە ئاوی گرانبەها ببەستن کە لەڕێگەی تەنکەرەوە یان گواستنەوەی تایبەتەوە پێیان دەگات، کە زۆرجار ئەوەش مسۆگەر نییە”.
قەیرانی ئاو لە عێراقدا سێ هۆکاری هەیە، هۆکارە دەرەکییەکان، هۆکارە ناوخۆییەکان، گپڕانی کەش و هەوا.
گۆڕانی کەشوهەوا
قەیرانی ئاو
عێراق
یونسێف
