خوێندراوەتەوە: (373)

سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا، عەبدوڵا گویلەر، ڕایگەیاند “ئەنداماکانیان لەگەڵ ئەندامەکانی مەهەپە لە لیژنەی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی، سبەی دەنگ بە بەڵی دەدەن بۆ چوون بۆ ئیمراڵی”.

ڕۆژی هەینی، ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆبونەوەی کۆتایی بۆ بڕیاردان لەسەر سەردانیکردنی ئیمراڵی و گفتۆکردنی ڕاستەوخۆی لیژنەی “هاودەنگی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی” لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەدرێت، بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هەریەک لە پارتی دیموکراسی گەلان(دەم پارتی)، پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە)، پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا (مهەپە)، دەنگ بە بەڵی دەدەن، بەڵام هەتا ئێستا پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)، بڕیارەکەی دیارنییە و سبەی بڕیاری کۆتایی دەدەن، پێشبینی دەکرێت هەریەک لە ئەندامانی پارتی ڕێگای نوێ، ئەندامانی سەر بە پارتی کرێکاریی تورکیا، دەنگ بە بەڵی بدەن.

ئەو پارتانەی پێشبینی دەکرێت دەنگ بە نەچوون بدەن ئەمانەن : هوداپار، سەرلەنوێ ڕەفا، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی دیموکرات.

بۆ ئەوەی لیژنەکەی پەرلەمان سەردانی ئیمراڵی بکات لە کۆی ٥١ ئەندام، پێویستە ٣١ ئەندامیان دەنگ بە بەڵی بدەن، لە ئێستادا دەم پارتی، ئاکەپە، مهەپە، ٣١ دەنگیان هەیە پێکەوە.

پرۆسەی ئاشتی

ئیمراڵی

لیژنەی پەرلەمانی تورکیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 1,962 📊 Click Here