خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆكی ھاوپەیمانی سەروەریی لە عێراق، ئاشکرای دەکات، كە گرژییەكان لە ناوچەكەدا، بەبێ چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ دۆزی فەڵەستین و كۆتاییھێنان بە داگیركاریی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سووریا و لوبنان، كەم ناكرێنەوە.

خەمیس خەنجەر لە میانی بەشدارییكردنی لە كۆڕبەندی مێپس لە دھۆك وتارێكی پێشكەشكرد و داوای كرد كە دۆخی ئابووریی لە عێراق، باش بكرێت.

ڕاشیگەیاند” كە ڕۆڵەكانی پێكھاتەی سوننە لە عێراق داوا دەكەن دەوڵەتێكی دادپەروەریی دامەزرێندرێت و ئەم كۆڕبەندە لە كاتێكدا بەڕێوەدەچێت كە ناوچەكە و ھەموو جیھان بە ساتێكی ھەستیاردا تێدەپەڕن، جگە لەوەش زیاد گرژییەكان لە ناوچەكە و گۆڕانكارییە ئابوورییەكان، بەرپرسیارێتی كاركردنی پێكەوەیی بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان و داڕشتنی ڕێبازی واقیعی كە دەرفەتەكانی گەشەپێدان و سەقامگیری بۆ ناوچەكەمان دەگەڕێنێتەوە، بەسەر ھەمووماندا دەسەپێنن”.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەمە پێویستی بە ڕێبازێكی نوێ ھەیە كە سێ بنەما لە خۆدەگرێت ئەوانیش پاراستنی سەروەریی وڵاتان، یەكگرتوویی دامەزراوەكان و نەبوونی قۆرخكاریی لەسەر ئامرازەكان، ھەروەھا ئاسایش لە ناوچەكە بەدی نایەت، ئەگەر سنووری وڵاتان بە بەردەوام پێشێل بكرێن.

باسی لەوەش كرد، كە گرژییەكان لە ناوچەكەدا، بەبێ چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ دۆزی فەڵەستین و كۆتاییھێنان بە داگیركاریی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سووریا و لوبنان، كەم ناكرێنەوە.

خەنجەر دەشڵێت”بیرۆكەی نوێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەوڵێكە بۆ سەپاندنی ھەژموون و دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل”.

ئیسرائیل

رۆژهەلاتی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,059 📊 Click Here