سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەستیپێکردووەتەوە و دەشڵێت” ئێران بەنیازە ڕێکەوتن بکات”.
سێشەممە ١٨ی تشرینی دوەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند” کۆماری ئیسلامی زۆری پێداگرە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن”، ئاماژەی بەوەشکرد” دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە”.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان بەردەوامن و ئەم گفتوگۆیانە دەکرێت “شتێکی باش” بن، ئاماژەی بەوەشکرد، پێش شەڕ ئەگەری ڕێککەوتنی هەردوولایان هەبوو، بەڵام ڕووی نەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دووپاتی کردەوە ناکرێت وڵاتەکەی لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتیانە بێبەش بکرێت، بەڵام جەختیشی کردەوە، “تاران هەرگیز دەستبەرداری بژاردەی دانوستان و دیپلۆماسی نەبووە.”
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، ئیسرائیل بە بەشدارییەکی ئەمەریکا، بۆمبارانێکی چڕی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێکرد. ئەو جەنگە ١٢ ڕۆژییە وایکرد ئێران بە هێرشی مووشەکی و درۆن وەڵام بداتەوە، ئەمەش بووە هۆی لەناو بردنی ئەو دانوستانە ئەتۆمییانەی کە لە مانگی نیسانەوە لە نێوان تاران و واشنتن دەستیان پێکردبوو.
ئامانجی ئەو گفتوگۆیانە گەیشتن بوو بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە بەرامبەر سووککردنی سزاکاندا.
ئێران
ئەمریکا
ئیسرائیل
