هاوسهرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سوپاسی دهوڵهت باخچهلی و ئۆزگور ئۆزەل دەکات و دەڵێت” باخچەلی قەدەخەکانی نەهێشت”.
رۆژی سێشەممە سهڵاحهدین دهمیرتاش، هاوسهرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، رایگەیاند” بهڕێز دهوڵهت باخچهلی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی پارتەکەی دا بوێرانە قەدەخەکراوەکانی نەهێشت و نیشانیدا کە لە رێگەی خۆڕادەستکردن بە ترس، ئاشتی دروست نابێت. بە گەرمی پیرۆزبایی لێدەکەم و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە سوپاسی دەکەم”.
دەمیرتاش ئاماژە بەوە دەکات، داوای لێبووردنەکەی ئەمڕۆی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) نموونەی ئازایەتی بووە و دەڵێت”بە هەڵوێستێکی بەرزەوە رەخنە لە خۆی گرت و بەمەش نموونەیەکی دیکەی ئازایەتی نیشان دا، بە گەرمی پیرۆزبایی لێ دەکەم و سوپاسی دەکەم، بەڵام پێویستە هەمووان بزانن ئەگەر هەوڵ بدەین لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە و هەڵەکانی رابردوو وەلا بنێین، داهاتووشمان قەرزداری رابردوو دەبێ.”
لە پەیامەکە دا هەروەها هاوسهرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، وتیشی” رقم لە کەس نییە و کاتێک خەڵک چاوەڕێی چارەسەرکردنی کێشەکانمان لێدەکات، وتنی شتی نوێ و دروستکردنی شتی نوێ بە ژیری و ئازایەتییەوە ئەرکی سەرشانی هەموومانە”.
“سەرەتا چەکەکان بە تەواوی و بۆ هەمیشە نامێنن، ئەمە روونە، چونکە بهڕێز ئۆجەلان لەم بابەتەدا روون و پێداگرە. بە هەمان شێوە، بەڕێز سەرۆککۆمار پشتیوانە و پشتگیریی پڕۆسەکە دەکات. ئەرکی ئێمەش ئەوەیە بە بێ دوودڵی پشتگیریی سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بکەین. هەوڵ دەدەین سەرجەم کێشەکانی دیکەشمان لە چوارچێوەی دەرفەت و مەرجەکانی سیاسەتی دیموکراسییانەدا پێکەوە چارەسەر بکەین، بەڵام بەر لە هەموو شتێک ئاشتی”.( دەمیرتاش وای وت).
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ٤تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـەوە دەستبەسەرکراوە و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێ جار بڕیاری داوە کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و دەبێت ئازادبکرێت، بەڵام دادگاکانی تورکیا داواکارییەکانیان ڕەتکردوەتەوە بە بیانوی ئەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکلاکەرەوە نەبوون و دەمیرتاش لە دادگاکانی تورکیا ٤٧ دۆسیەی تاوانی بۆ دروستکراوە.
دەمیرتاش
تورکیا
باکووری کوردستان
