خوێندراوەتەوە: (974)

لە سنورە ئاوییەکانی تورکیا، بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٨سەرنشینەوە ژێڕ ئاو کەوت و سەرەتا تەرمی حەوت کۆچبەر و دواتر تەرمی حەوت کۆچبەری دیکە دۆزرایەوە.

هەینی، ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە شارۆچکەی بۆدرومی تورکیا، لە کۆی ١٨ کۆچبەری بەلەمێکی نایاسایی کە ژێر ئاو کەوت تەنها دوو کەسیان بە زیندویی ڕزگارکراون و تەرمی چواردە کەس دۆزراوەتەوە و دوو کەسیش بێسەر و شوێنن.

لە ڕاگەیندراوێكی حکومیدا هاتوە کە لەلایەن یەکێک لە کۆچبەرە نایاساییەکانەوە کە ئەڤغانی بوە، ئاگادار کراونەتەوە لە ڕوداوی نقومبوونی بەلەمەکەیان کە دوای دە خولەک جوڵەکردنیان، ئاو چوەتەوە بەلەمەکەیان و نقوم بووە و لە ئێستادا گەڕان بەردەوامە بە دوای ئەوکەسانەی بێسەر و شوێنن.

کۆچبەر

ژێرئاو کەوتنی بەلەم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,512 📊 Click Here