خوێندراوەتەوە: (6.8K)

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، شەش تابلۆی قوڕینی شوێنەواریی لە تورکیاوە وەرگرتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا (وڵاتی نێوان دوو ڕووبار).

ئەم تابلۆیانە بەشێکی ڕەسەنی میراتی شارستانیی دێرینی میزۆپۆتامیان، هاوکات بەڵگەن لەسەر ڕۆڵی پێشەنگی عێراق لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بە تایبەتی لە داهێنانی نووسین و دامەزراندنی سیستمی حوکمڕانی و ڕێکخستنی کارگێڕی لە سەرەتای شارستانییەتەکانەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە “لە میانی ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە لە مۆزەخانەی کۆمار لە ئەنقەرەی پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ماجد لەجماوی، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە کۆماری تورکیا و گۆکهان یازجی، بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، تابلۆ قوڕینییەکان ڕادەست کرانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,860 📊 Click Here