خوێندراوەتەوە: (1.7K)
وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرایدەکات، لە ڕێگەی بردنەوەی چەند کەیسێک لە دادگا عێراق لە دانەوەی قەرزێک کە بڕەکەی لە دوو ملیار دۆلارە ڕزگاری دەبێت.
وەزارەتی دادی عێراق، پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند” لە ماوەی سێ ساڵدا واتا ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ توانیوانیانە ٣٢ دۆسییە لە دادگا ببنەوە کە ئەمەش هاوکار بووە بۆ ئەوەی عێراق بڕە پارەیەکی زۆر لە خەزێنەی دەوڵەت نەداتەوە بە قەرزا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕەی پارەی ڕێگیکراوە لە خەرجکردنی زیاتر لە دوو ملیار و ٥٩٩ ملیۆن دۆلارە لەگەڵ زیاتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، کە لەلایەن چەندین لایەن و کۆمپانیای بیانی و نێودەوڵەت لە عێراق داوا دەکرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەی قەرزی دەرەکی عێراق بەر ێژەی ٥.٦٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردوە گەیشتوەتە زیاتر لە ٦٦ ملیار دۆلار.
عێراق
قەرزی دەرەکی
