رۆژنامەیەكی قەتەری ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا کەرتی دارایی بەغدا دەخاتە ژێر چاودێری توندەوە و هەوڵ دەدات عێراق لە ئێران دوور بخاتەوە
چوارشەممە ٢٤ی ئەیلوول رۆژنامەی “العربی الجدید” لەزاری سێ بەرپرسی عێراقیەوە لە بەغدا دەڵێت “ئیدارەی ئەمریکا چەند هەفتەیەكە زنجیرەیەک ئامرازی فشاری رانەگەیەندراو بۆسەر عێراق پیادە دەکات، لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی بە دابڕان لە پەیوەست بوون بە ئێران ناسراوە، كە پرسی گروپە چەکدارەکان و چەکەكانی تێپەڕاندووە و تایبەتە بە ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستمی دادوەری و کەرتی دارایی”.
هەر بەپێی ئەو سێ بەرپرسە عێراقییە کە یەکێکیان ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەچوارچێوەی هەماهەنگی، هاوڕان لەسەر ئەوەی پەرەسەندنی فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق بەشێکە لەو پرسەی كە بە دابڕان لە پەیوەست بوون بە ئێران ناسراوە.
بە گوێرەی رۆژنامەکە فشارەکانی ئەمریکا چەندین کەرت و دامەزراوەی گرنگی عێراقی گرتووەتەوە، دیارترینیان، کەرتی بانکییە، کە بانکە حکومی و ئەهلییەکان خراونەتە ژێر میکانیزمێکی چاودێری ئەمریکاوە و ئامانج لێی دڵنیابوونە لەوەی ئێران سوودمەند نەبێت لە سیستەمی دارایی عێراق.
ڕۆژنامەی عەرەبی جدید
عێراق
ئەمریکا
