ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا وتی، دوو لە مووشەکەکان لە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانە و یەکێکیان لە بەشی مەدەنی کەوتنە خوارەوە.سەبارەت بەو ئاگرەی لە فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە وتی، لەلایەن تیمە پاڵەوانەکانی بەشی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە فڕۆکەخانەکەیانەوە کوژێندراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێرشەکە بووە هۆی برینداربوونی کەسێک کە برینەکەی سوکە و هیچ زیانێک بەر رێڕەوی فڕۆکەکان نەکەوتووە، هەروەها هەموو دامەزراوەکانی فڕۆکەخانە سەلامەتن.
دەشڵێت، وەڵامدانەوەی خێرا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ئەو هێزانەی لە دەوروبەری فڕۆکەخانە جێگیرکراون هەبوو، کە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بڵاوەیان پێکرا و هیچ هەڕەشەیەکیش لە ئارادا نییە و رووداوەکە کاریگەری لەسەر خشتەی گەشتەکان نابێت.بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی کەركوک دەڵێت، کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو سێ مووشەک “کە سەرچاوەکەیان نادیار بوو” لە فڕۆکەخانەکە کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.
چەند مووشەکێک لە کەرکوک کەوتنەخوارەوە

جار خوێندراوەتەوە: (3)
کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە